ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٣ هەزار و ١١٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ١١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٢١٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٠٩ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢١٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٣ هەزار و ١١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ هەزار و ٢١٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لە هەفتەی کۆتاییدا لە ناوچەی دۆنێتسک ٦ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە پلانی سڕینەوەی غەززە لە نەخشەدا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، لەژێر ناوی "گالیسکەکانی گیدۆن" دەستی بە هێرشی زەمینی بە ئامانجی تەواوی کەرتی غەززە کردووە. سوپای داگیرکەر رایگەیاند کە چیتر ناکشێنەوە و بۆ هەمیشە دەست بەسەر غەززەدا دەگرن.
حەماس لە بەیاننامەی باسی لەوە کرد، هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوا بەشێکن لە پلانی ئیلاحقکردن و کۆچی زۆڕەمڵێ و بانگێشتی راوەستان لە دژی تاوانی سەهیۆنییەکان کرد.
دوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان تورکیا-ئەمریکا-ئۆکراینا و تورکیا-رووسیا-ئۆکراینا روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆراینا راگەیاند، "(لەگەڵ رووسیا) لەبارەی ئاڵوگۆڕی هەزار ئەسیر لە بەرامبەر هەزار ئەسیر رێککەوتین."